رەشید و مالكی جەخت لەگرنگی پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزاری دەكەنەوە

سیاسی
  • 7-01-2023, 19:20
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالكی ئەمرۆ شەممە، تەئكیدیانكردەوە لەسەر گرنگیی پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی حكومەت لەجێبەجێكردنی بەرنامەی وەزارییەكەی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید  ئەمرۆ شەممە، لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوتر و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.
     ئاشكراشیكرد:  لەدیدارەكەدا بارودۆخی گشتی لەسەر ئاستی ناوخۆی و پێشهاتەكانی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی تاوتوێ كرا، هەروەها پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان دوپاتكرایەوە بە شێوەیەك كە لە بەرژەوەندی باڵای وڵات و هاونیشتمانیان بێت.
     ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: هەر لەو دیدارەدا ، جەختكرایەوە لەسەر گرنگی پشتگیریكردنی هەوڵەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری  خۆی، بەتایبەت ئەوانەی كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە پێداویستی و دۆخی ژیان و خزمەتگوزاریی هاوڵاتیانەوە هەیە لەگەڵ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری.
    لەو چوارچێوەیەدا سەرۆك كۆمار دوپاتیكردەوە لە پێویستی پەلەكردن  بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
    سەرۆك كۆمار باسی لەو سەردانە مەیدانیانەی كرد كە بۆ ژمارەیەك لە پارێزگاكان كردوویەتی بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربون لە بارودۆخی دانیشتوان، ئاماژەیكرد بە پێویستی دابینكردنی داواكارییەكانی هاوڵاتیان و  هەروەها گرنگی پەرەپێدانی ئاستی كاركردن لە هەموو پارێزگاكاندا.
     لای خۆیەوە نوری مالكی پاڵپشتی خۆی بۆ سەردانە مەیدانییەكانی بەڕێزیان دەربڕی بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربون لە بارودۆخی پارێزگاكان و ئەو ئاستەنگانەی كە رێگرن لە پەرەپێدان و دابینكردنی پێویستیەكانیان.