بەغداد - INA
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا فەریق روكن ئەحمەد سەلیم ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: لە هەردووبەری كەرخ و ڕەسافە لە بەغدا 9 خاڵی پشكنین هەڵگیران.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا فەریق روكن ئەحمەد سەلیم بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەسەر جێبەجێكردنی راسپاردەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی و لەبەردەوامی نزیكبوونەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە هەڵگرتنی خاڵەكانی پشكنین بۆ كەمكردنەوەی گێچەڵ و هێوركردنەوەی بارگرانی هاوڵاتیان لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا، حەوت خاڵی پشكنین لە بەری رەسافە و دووان لە بەرەی كەرخ هەڵگیران.
وتیشی: لە بەری رەسافە بە تایبەتی خاڵی پشكنینی جادریە و خاڵی پشكنینی فەراشە هەڵگیراون، بەری كەرخیش دوو خاڵی پشكنینی سەرەكی هەڵگیراوەوە.
سەبارەت بەشەقامە داخراوەكانی بەغداو وادەی كردنەوەیان فەریق روكن سەلیم گوتی: دوو لیژنە لەكەرخ و ڕوسافە هەن كە لەپێشینە و ئەولەویاتەكان دیاریدەكەن لەپرۆسەی هەڵگرتنی كۆنترۆڵ و كردنەوەی شەقامە داخراوەكان و بەشێوەیەكی یەك لەدوای یەك و وردە دەكرێنەوە، چونكە هەمووی دەكرێت لە ماوەی ڕۆژێكدا بكرێتەوە.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه