بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە، سەرەخۆشی لەشای ئوردن و سەرۆك وەزیران كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری ئەو وڵاتە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد سیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ شەممە، نامەیەكی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی شا عەبدەلڵایی دووەمی كوری حوسێن كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر عەبدولسەلام مەحالی.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران بەهەمان شێوە نامەیەكی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستە بەشیر هانی خەساونە سەرۆك وەزیرانی ئوردن كرد وتێدا پرسە وسەرەخۆشی ئاراستەی كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی مەحالی.
ئاشكراشیكرد: سودانی لەنامەكانی دا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئوردنی برا، بەسەركردە و گەلەوە كردووە، و داوا لەخوای گەور و دلۆڤان دەكات بەرەحمەتی خۆی شاد بكات و سەبووریش بەكەس وكاری بدات.