بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پلاندانان جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی حکومەتی بۆ پاڵپشتیکردنی لە هەژارەکان لە چەند ئاستێکدا ڕاگەیاند، هاوکات دووپاتکردەوە کە لە قۆناغی ئامادەکردنی ستراتیژیەتێکن بۆ پاڵپشتیکردن و باشترکردنی داهات لە بوارەکانی تەندروستی و نیشتەجێبوون و باشترکردنی داهات بۆ ئاستی هەژاری.
لەوبارەیەوە "عەبدولزەهرا هنداوی " وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند"رێژەی هەژاری لە عێراق لە ساڵی 2022دا 25%ی کۆی دانیشتووانی عێراق بووە.
"هینداوی " بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە کاردانەوەکانی پەتای کۆرۆنا لە ماوەی ساڵانی 2020 و 2021 و وەستانی چالاکییە ئابوورییەکان، ئەمە جگە لە قەیرانی ئابووری لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت و وەستانی پڕۆژەکان.
راشیگەیاند" "ئامادەکاری لەلایەن ناوەندی ئاماری وەزارەت هەیە بۆ دەستپێکردن و جێبەجێکردنی ڕاپرسی ، لەسەر ئاستی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ خێزانەکان لە عێراقدا.
وتیشی"ئەم ڕاپرسییە ئەنجام و نیشاندەری نوێی لەسەر هێڵی هەژاری و بێکاری دەردەخات.
ئاماژەی بەوەشکرد"وەزارەتی پلاندانان لە ئێستادا ئامادەکاری کردوە بۆ ئامادەکردنی ستراتیژیەتێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی هەژاری لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا.
روونیشیکردەوە " ئەم ستراتیژە واقیعی هەژارەکانی کۆمەڵگا لەبەرچاو دەگرێت و پێداویستییەکانی ژیانیان لە بواری تەندروستی و نیشتەجێبوون و پەروەردە و باشترکردنی داهاتیان بۆ جێبەچێدەکات.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئامادەکاریی بۆ ستراتیژیەتەکە ، لەلایەن ژمارەیەک دەزگای حکومی و کەرتی تایبەت و هەندێک کۆمپانیای نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوە بە هاوبەشی وە بووە .
هەروەک وتیشی"حکومەت کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر بۆ پاڵپشتیکردنی کەسانی کەمدەرامەت و هەژاران سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتیان، ئەویش بە زیادکردنی مووچەی ئەو کەسانەی کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە،ئەوە جگە لە باشترکردنی کارتی بەشەخۆراکی مانگانە بەزیادکردنی خۆراکی نوێ ، هەروەها ڕێوشوێنەکان لە بواری تەندروستیشی لەخۆگرتووە ، لەڕێگەی بیمەی تەندروستییەوە، چونکە ئەم ڕێوشوێنانە کاریگەری ئەرێنییان دەبێت لەسەر هەژاران.