وەزیری گەیاندنی عێراق :لە ئایندەیەکی نزیکدا چەند بڕیارێک لەبارەی باشترکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و کەمکردنەوەی نرخەکانی دەردەکەين

ناوخۆ
  • 7-01-2023, 17:56
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"هەیام یاسیری" وەزیری گەیاندن دووپاتیکردەوه ، کە وەزارەتەکەی  چەند بڕیارێک دەدات لەبارەی  باشترکردنی خزمەتگوزاری ئینتەڕنێت و کەمکردنەوەی نرخەکانی بۆ هاووڵاتیان.
    راگەیاندنی وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"هەیام یاسیری" وەزیری گەیاندن ،لە کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و زانیاری سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی کرد ،لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کە مۆڵەتی فەرمی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت "بێ وایەرلێس" یان هەیە. 
    بەپێی بەیاننامەکە "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە واقیعی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و ڕێگاکانی باشترکردنی و کەمکردنەوەی نرخەکانی بۆ هاوڵاتی کراوە، و لەربارەیەشەوە یاسیری دووپاتی کردۆتەوە  کە "وەزارەت لە ئایندەیەکی نزیکدا چەند بڕیارێک دەردەکات لەبارەی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن و گواستنەوەیان بەشێوەیەکی گونجاو بۆ هاووڵاتیان و نرخ.