بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"ثابت محمد سەعید عەباسی " وەزیری بەرگری، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپا و ئەمینداری گشتی وەزارەت و ژمارەیەک ئەفسەری پلەبەرزکراو لە خشتەی مانگی یەکی ئەمساڵدا کۆبووەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پلەبەرزکردنەوەیە بەرپرسیارێتی زیاتر درووستدەکات لە پاراستنی ئاسایشی وڵات .
لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری بەرگری پیرۆزبایی لە ئەفسەرەکان کرد بە بۆنەی پلە بەرزکردنەوەیان، و جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم پلەبەرزکردنەوە بەرپرسیارێتی زیاتریان دەخاتە ئەستۆ لە پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتی عێراق و خاکەکەی، کە شایەنی ئەم بەرپرسیارێتییەن کە پێیان سپێردراوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە " کە سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و ئەمینداری گشتی و ئەفسەرانی پلەبەرزکراو پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی وەزیری بەرگری کرد بەبۆنەی 102 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق.
شایەنی باسە پێشتر "محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیارێکی دەرکرد، سەبارەت بە پلە بەرزکردبووەوەی ژمارەیەک ئەفسەر و پلەداری لێهاتوو .