بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شەیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ڕێنمایدا بە بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوو لە دیاریکردنی شوێن پێی پاشماوەکانی داعش و بنبڕکردنیان لە ڕەگ و ڕیشەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ، تیایدا هاتووە"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە "محەمەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای هێزەکانی دژە تیرۆری کرد و، لەلایەن سەرۆکی دەزگاکە و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی پێشوازی لێکرا.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە " لەدەستپێکی سەردانەکەیدا "سودانی" بە خوێندەوەی سورەتی فاتیحە،تاجە گوڵینەی لەسەر گلکۆی شەهیدانی دەزگاکە دانا .
بەپێی بەیاننامەکە "سودانی" لەکاتی سەردانەکەیدا،بەشی پزیشکی سەربازی و تاقیگەی PCR ، و ئاستی خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەشکراو، و جێبەجێکردنی پێداویستییە تەواوەکانی بەسەر کردەوە و لەچۆنیەتی خزمەتگوزاری و پێداویستیەکانی کۆڵیەوە .
هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەداوە کە "فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تیایدا بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر و فەرماندە و یەکەکانی تێدا ئامادەبوون، و گوێی گرت لەسەر کارەکانی دەزگاکە و پێگەی ئەمنی ئێستایان ،لەبواری ئۆپەراسیۆنەکاندا، و پلانە ئەمنییەکانیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی داعش .
هەروەک "سودانی " پیرۆزبایی لە سوپای عێراق کرد، بە هەموو پێکهاتەکانیەوە ،بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی، و ستایش و پێزانینی بەرزی خۆی بۆ قوربانیدانی گەورەی هێزە چەکدارەکان، و ئازایەتی پاڵەوانیەتی و بریندارەکانی دەربڕی.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە "سودانی" لەمیانی کۆبوونەوەکەدا،جەختی لە پێویستی پێداچوونەوە بە کاری هێزەکان،لەسەر ئاستی ئامادەیی و ڕاهێنان و ڕێکخستن کردەوە ،و ڕێنماییدا کە لێهاتوویی و پیشەیی لە پڕکردنەوەی پۆستەکان رەچاوبکرێت.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رێنمایی ئەوەشیدا کە " بە ئاست وتوانای بەرزەوە ئامادەکارییەکانیان بکەن بۆ بەدواداچوونی پاشماوە تیرۆریستییەکانی داعش و بنبڕکردنیان لە ڕەگ و ڕیشەوە.