بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری و هاوبەشی نێوان بەغدا و پاریس کردەوە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" "ئەمڕۆ شەممە "قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە"ئێریک شوفالیە " باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا کرد.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە"ئەعەرەجی" لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا باسیان لە شێوازی دەسپێکی ئامادەکارییەکانی بەرێوەچونی جامی کەنداو 25 لە بەسرە کرد، هەروەک هیوای عێراقییەکانیشی خستەروو کە ئەم سەرکەوتن و ئامادەکارییە ببێتە هۆی هەڵگرتنی قەدەغە لە سەر یاریگاکانی عێراق.
لەبەشیکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوە " کە هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر "دۆخی سیاسی و ئەمنی، لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد،و جەختیشیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری و هاوبەشی نێوان بەغدا و پاریس کردەوە ، لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی.
هەروەها هەردوو لا باسیان مەلەفی کەمپی"هۆل " لە سوریا کرد و گرنگی کۆتاییهێنان بەم مەلەفە هەستیارە کردووە، بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری ئاشتی لە ناوچەکە و جیهاندا.