وەزیری ناوخۆ : سودانی فەرمانی داوە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کردنەوەی پاڵەوانێتی کەنداوی 25

ناوخۆ
  • 7-01-2023, 16:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی کردەوەلەوەی کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی فەرمانیداوە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی پاڵەوانێتی کەنداو.
    شمری لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد وتی جارێکی دیکە پلانی ئەمنیمان داڕشتوەتەوە بەشێوەیەکی گشتگیر و چاومان خشاندوەتەوەبە بابەتی ڕێکخستن و ڕێگاکانی هاتوچۆ و گفتیشی دا کە ئەوەی لە کردنەوەی پاڵەوانێتیەکە ڕوویدا لە گەمەی داهاتوو دووبارەنابێتەوە، ئاماژەشی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی فەرمانی داوە بە لێکۆڵینەوەلەڕووداوەکە.
    وتیشی بەئامادەبوونی پارێزگاری بەسڕەو  هەردوو فەرماندەی پۆلیس وئۆپەڕاسیۆنەکانی  بەسڕە چەند کۆبوونەوەیەکمان ئەنجام دا وسەرجەم کێشەکانمان خستەڕوو  و ئەم ڕووداوانەش پلانیان بۆداڕێژراو دووبارەنابنەوە.