ئەمڕۆ لەجامی كەنداو دوو یاری ئاگرین بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 7-01-2023, 12:43
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    خاوەن هەڵگری نازناوی پاڵەوانیەتی كەندوای پێشوو لە هەڵبژاردەی بەحرێن، بۆ پاراستنی نازناوەكە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی بەهێزی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات  هەیە لە كاتژمێر 4:15ی ئێوارە لە یاریگای ئۆڵۆمپی مینا لەپێشبڕكێكانی كۆمەڵەی دووەم ،پاشان ڕووبەڕووبوونەوەی كوێت و قەتەڕ لە لەهەمان كۆمەڵەدا ئەوانیش رووبەڕووبوونەوەیەكی ئێجگاربەهێزن لە پاڵەوانیەتی بیست و پێنجەمی كەندوای عەرەبی  بۆ تۆپی پێ.
    ئەمڕۆ شەممە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : هەڵبژاردەی بەحرێن بە سەرۆكایەتی  هیلیۆ سۆزا ڕاهێنەری پورتوگالی دەچێتە ناو پێشبڕكێكانەوە بە مەبەستی پاراستنی نازناوی دوا وەشانی كە لە ساڵی (2019)دا بەدەستی هێنابوو،لە كاتێكدا هەڵبژاردەی ئیمارات هەوڵدەدات بە دووجار نازناوەكە بەدەستبهێنێتەوە، لە كەنداو (18) لەسەر زەویەكەی لە ساڵی (2007)، و دووەم پاڵەوانیەتی لە كەنداو ی (21) كە لە بەحرێن لە ساڵی 2013 بەرێوەچوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : یاریگای ئۆڵۆمپی مینا دەبێتە شانۆی یارییەكەی كوەیت لەگەڵ پێكهاتەیەكی لاوان، بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەر كە لە تیپی ئۆڵۆمپیدا پێكهاتوون ولەگەڵ  ژمارەیەك لە یاریزانی بانگهێشتكردووە كە بەشدارییان لە یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ كردووە.