هەر لە میانەی سەردانەكەی بۆ كوردستان د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لەشاری سلێمانی پێشوازیكرد لەوەفدێكی كەسایەتی حكومیو ئاینیو نوێنەرانی قەزای خورماتو، باری ئێستای قەزاكەو كێشە هەنوكەییەكانو مەینەتی ئاوارەكانی لەگەڵدا باسكردن . ئاماژەی بۆئەوەشكرد بە بایەخەوە دەڕوانێتە خواستو داوای هەموو هاووڵاتیانی قەزاكە، دوپاتیشیكردەوە هەوڵی تەواوی دەخاتە گەڕ بۆ بەپەلە پشتگیریكردن لەچارەسەركردنی كێشەكانی ئێستا بەو ئامانجەی هەموو هاووڵاتیان بەئۆقرەییو برایەتیی پێكەوەژیان شادبن . لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەكە مەینەتیو نەهامەتی ئاوارەكانیان خستەڕوو. داواشیان لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كرد ئاوڕ لەگوزەرانی دانیشتوانە كارەستبارو ئاوارەكان بدەنەوەو كاربكەن بۆ كۆتایهێنان بەنەهامەتییەكانیان، سوپاسی سەرۆك مەعسومیشیان كرد بۆ گرنگیی دانو بایەخدانی بەردەوامی بەبارودۆخی قەزاكەو بەدیهێنانی تەباییو دڵنیایی لەنێوان هەموو هاووڵاتیاندا بێ جیاوازی .