بەغداد/ INA فاتمە ڕەحمە
فەرماندەی هێزی ئاسمانی فەریق اول ڕوکن شهاب جهاد ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پلانی پڕچەککردنی ساڵی 2023 ی ئاشکراکرد.
جهاد لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە سەرەتا پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی گەلی عێڕاق و سەرکردایەتی سەربازی دەکەم
بەبۆنەی یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێڕاقی ، ئاماژەشی بەوەکرد کە پلانێکمان هەیە بۆ ئەمساڵ کە دەوەستێتە سەرسروشتی هەڵوێست لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ڕوونیشی کردەوەکە پلانەکە ئەوەیە کە پەڕە بەتواناکانی ژێردەستمان بدەین و بەردەوامیش بین لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ، هەرکاتێکیش پێویستیمان بووبە چەکی نوێ ئەواداواکاریەکانمان ئاڕاستەی حکومەت دەکەین.
ئەمەو فەرماندەی هێزی ئاسمانی پێشتر جەختی لەوەکردەوەکە فڕۆکەگەلی ئاسمانی عێڕاقی ئامادەیی هەیە کە ئەرکە سەرەکیەکانی خۆی ئەنجام بدات و سنوورەکانی وڵات بپارێزێت.