لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەشتی ئاسمانی ڕادەگیرێت

ناوخۆ
  • 7-01-2023, 10:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بڕیاری دا کە گەشتەکانی لەبەر نالەباری کەشوهەوا ڕابگرێت.
    بەیاننامەی فڕۆکەخانەکە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکە گەشتیاران وسەرجەم کۆمپانیاکان ئاگاداردەکاتەوە کە گەشتە ئاسمانیەکانی خۆی هەڵپەساردووە لەبەر تێکچوونی بارودۆخی کەشوهەوا و کورتبوونەوەی مەودای بینین بۆ کەمتر لە 200 مەتر، وتیشی لەهەر بڕیارێکی دی گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە.