عێراق و عومان لەكردنەوەی پاڵەوانیەتی كەنداو بەبێ گۆڵ یەكسان بوون

وەرزش
  • 6-01-2023, 21:24
  • +A -A

     هەولێر -    INA
    ئەمشەو كاتژمێر(7) لەیاریگای (جزع نەخلە)  بەئامادەبوونی زیاتر (65) هەزار هاندەر،یاری كردنەوەی پاڵەوانیەتی كەنداوی 25ی لە بەسڕای فەیحا لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان دەستی پێكرد و یارییەكەش بەئەنجامی (0-0) یەكسان بوون.
    لە تایمی یەكەم و تاخولەكی 25ی ئەم تایمە هەڵبژاردەی عێراق كۆنتڕۆڵی یارییەكەی كردبوو لەگەڵ دژە هێرشی عومانیەكان،هەرچەندە عێراق باشتر دەبیندرا،بەڵام یاریزانانی عێراق رێگای گۆڵیان لێ وون ببو و ئەم تایمە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.

    تایمی دووەم عومانیەكان ئاستی خۆیان لەگەڵ عێراق بەراورد كرد و ئەوانیش هەوڵی گۆڵیان دەدا،تا لە خولەكی (88) یاریزانی عێراق (زرغام ئیسماعیل) لەلێدانی راستەوخۆی بەهێز لە ستوونیدا بەترسناكترین هێرشی یارییەكەهەژماركراو،بەو ئەنجامەش یارییەكە وەك خۆی بەبێ گۆڵ بەكۆتا هات وهەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان بوون بە خاوەن خاڵێك.
    جێگای ئاماژەپێكردنە پاش كەمێكی تر هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە ویەمەن لەهەمان كۆمەڵە رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.