هەولێر - INA
ئەمشەو بەسڕا وەرزشی جیهانی لەباوەش گرتبوو،كاتێك لە كردنەوەی كەندوای 25ی بەسڕا گەورە بەرپرسانی وەرزشی وسیاسی ئامادەی كردنەوەی كەندوای 25بوون.
جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ومحەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ونێچرڤان بازانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عەدنان درجال سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و سەرۆكی یەكێتیەكانی تۆپی پێی وڵاتانی كەنداو و كەسایەتی وەرزشی جیهانی وعەرەبی وعێراقی و كەسایەتی سیاسی ئامادەی كردنەوەی كەنداوی 25مین بوون.