بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەید موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدری، پێشوازی لە هاتنی میوانە عەرەبەکان بۆ بەسرە کرد بۆ ئامادەبوونی پاڵەونێتی کەنداو٢٥.
سەید سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوایدا هات، ڕایگەیاند، "میوانە عەرەبەکانمان لە وڵاتانی كەنداو بەخێربێن".
هەروەها ئەوەیشی نووسیوە : "میوانەكانمان لە وڵاتانی عەرەبی كەنداو بەخێربێن بۆ عیراقی ئەولیایی سالەحین و بۆ شاری بەسرە
سەید سەدر داوای لە هەموو لایەک کرد ئەمە لەبەرچاو بگرن، چونکە عێراقیەکان میواندۆست و بەخشندەن، ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت دووربکەونەوە لە ململانێ و ناکۆکی و گەندەڵی، چونکە ئەمە زیانی بۆ ناوبانگی عێراق و عێراقییەکان دەگەیەنێت".
سەرۆکی ڕەوتی سەدریش درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی "هەروەها داوای ئەوەی كرد كە ڕەچاوکردنی ئامادەبووان کاتێک ئامادەی یارییەکان دەبن، بەتایبەتی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق، بە یان بێ بەرامبەر یان بە پارەیەكی ڕەمزی بێت".