بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران هەڵوێستی عێراقییەکانی لەگەڵ گەلی ئەفغانستان بە هەموو مەزهەب و پێکهاتەکانی دووپاتکردەوە، هاوکات خواستی عێراقی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ هەموو گەلانی دۆست.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە : "ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی زانایانی شیعە لە ئەفغانستان کرد بە سەرۆکایەتی شێخ ئەکبەری"، بە ئاماژەدان بەوەی کە "لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی جیهانی ئیسلامی، و تەحەددای ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێستای بەردەم گەلانی عەرەبی و ئیسلامی، خستووەتەڕوو".
سودانی "ویستی عێراقی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ هەموو گەلانی دۆست لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی و ڕاگرتنی دەستدرێژی و هەموو ئەو شتانەی کە شکۆمەندی مرۆڤ تێکدەدەن".