بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکێتی تۆپی پێی عێراقی ڕایگەیاند، کە هونەرمەند، ڕەحمە ڕیاز، مەراسیمی کردنەوەی کەنداو ٢٥ لە بەسرە پێشکەش دەکات.
یەکێتی تۆپی پێی عێراقی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە ، "هونەرمەندی عێراقی، ڕەحمە ڕیاز ئەحمەد، سبەی هەینی، مەراسیمی کردنەوەی خولی 25ی خولی تۆپی پێی کەنداوی عەرەبی لە بەسرە زیندوو دەکاتەوە".