سەرۆك كۆمار : سوپای عێراقی داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنی گەورەی بەسەر تیرۆردا تۆماركرد

سیاسی
  • 5-01-2023, 21:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆمار، پیرۆزبایی ١٠٢ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سوپای عێراق داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنی گەورەی بەسەر تیرۆردا تۆماركردووە
    . ڕەشید لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) گەیشتووە تێیدا هاتووە : "لە یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی سوپای بوێری عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەو فەرماندە و سەربازانەی سوپای عێراق دەکەین کە بەشداریان کرد، هاوشانی لەگەڵ پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانی دیکەمان، لە دروستکردنی داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنی گەورە بەسەر تیرۆردا”.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "قوربانیدانی سوپا و ئەو هێزە چەکدارەکان، لە پۆلیسی فیدراڵیەوە، دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی ، و پێشمەرگە، ئەو مەشخەڵانەن کە ڕێگاکەیان ڕۆشنکرد، کەرامەتی نەتەوەیییان پاراست، و بەرز ڕاگرت
     جەختیشی لە "پرۆژە بۆ جێگیرکردنی بەهاکانی پیشەییەتی سەربازی و چەسپاندنی بنەما پیشەییەکانی سوپای عێراقی بوێر و دڵسۆزی بۆ خەڵک و قوربانیدانی لە پێناو نیشتماندا کردەوە".