بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشاندا لەسەر پرۆژە یاسای رێكخستنی سنوری ئیفرازی زەوییە كشتوكاڵی و دارستانەكان كە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە وردبینی بۆكرابوو و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرا پشتبەست بە مادەكانی (61/یەكەم و 80/دووەم)ی دەستوری عێراق. بەپێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە دەڵێت:" مەبەست لەو بڕیارە رێكخستنی سنوری ئیفرازی زەوییە زەراعی و دارستانەكانە تا ئاستێك بۆ لەناوبردنیان دابنرێت و كۆكردنەوەی خاوەندارێتیان و پێكهێنانی یەكەی كشتوكاڵی تەواو".