به غداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی تاوانبارانی کوشتنی بەڕێوەبەری بەنزینخانەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەدواداچوونی باندەکانی تاوانی ڕێکخراو، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای دیالە، لەگەڵ ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتی لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی دروست، توانیان دوو کەس دەستگیر بکەن کە هاوڵاتی (فەتح محمد عبدالکریم فەتاح دلۆ)یان کوشتووە کە وەک بەڕێوەبەری بەنزینخانەی (حکومی زەین القوس) كاری دەكرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوان ڕەوانەی لایەنی داواکار دەکرێن بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێکاری پێویست بەرامبەریان بگرێتەبەر".