شەش تیرۆریست لە سێ پارێزگا دەستگیركران

ئەمنی
  • 5-01-2023, 16:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیرکردنی ٦ تیرۆریستی لە سەلاح دین، کەرکوک، ئەنبار ڕاگەیاند.
     لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا ئاماژەی بەوە كراوە كە، "دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتدا چالاكی گرنگیان لە سێ پارێزگا ئەنجامداوە کە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بڕیاری دادوەری بووە".
     ڕوونیشیکردەوە، "ئەو چالاكیانە بووە هۆی دەستگیرکردنی 6 تیرۆریستی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش کە 3یان لە پارێزگای سەڵاحەدین و دوویان لە کەرکوک و تۆمەتبارێک لە ئەنبار".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم چالاكییە لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنە هەواڵگرییانە دێت کە دەزگای هەواڵگری بۆ بەدواداچوونی تیرۆریستان و چاودێریکردنی جموجۆڵەکانیان گرتووەتەبەر"، جەختیشیکردەوە "رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر".