بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری کۆچ و كۆچبەران ، ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی خۆبەخشانەی (633) ئاوارەی بۆ ناوچەکانی خۆیان لە نەینەوا ڕاگەیاند.
جابرۆ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "(633) ئاوارە لە قەزای زوممارەوە گەڕاونەتەوە ناوچە ڕەسەنی نیشتەجێبوونیان لە گوندی برزان بە شێوەیەکی خۆبەخشانە لە پارێزگای نەینەوا، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هەموو خزمەتگوزاری و دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) هەیە بۆ ئەوەی گەڕانەوەی خێزانەکان بە بڕە پارە و دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوونی ڕووخێنراو لە گوندەکەدا بگرێتەوە، جگە لە خستنەڕوویان لە پڕۆژەکانی داهات و ڕەخساندنی هەلی کارێکی فراوان بۆ خەڵکی مەبەست لێی دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "وەزارەتەکە بەردەوامە لە کارکردن بەپێی بەرنامە حکومییەکەی." بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون لە وڵاتەکەدا.