بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەوڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی دووپاتکردەوە بۆ خێراکردنی پێگەیشتنی بڕگەکانی ڕەشنووسی یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی و هاوکاری کاریگەر کردەوە لە نێوان هەموو دەزگا ئەمنییەکان بۆ نەهێشتنی تاوانە کۆمەڵایەتی و تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکان.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "مەندەلاوی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد".
مەندەلاوی لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردەوە، "ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵیدا پەلە بکات لە پێگەیشتنی بڕگەکانی پڕۆژە یاسای "دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە گفتوگۆکانی و دەنگی لەسەر بدات لە سەرەتای خولی یاسادانانی داهاتوودا".
مەندەلاوی جەختی لەوە کردەوە "پێویستی هەماهەنگی و هاوکاری کاریگەر لە نێوان هەموو دەزگا ئەمنییەکان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی مەلەفی ماددە هۆشبەرەکان بەدواداچوون بۆ قاچاخکردنی نەوت، تاوانی ڕێکخراو، ئەلیکترۆنی و هەموو ئەو شتانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری وڵات دەکەن".