سودانی: حکومەت پلانی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کەرتە و پێشخستنی واقیعەکەی

سیاسی
  • 5-01-2023, 10:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە،  محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران، دووپاتیکردەوە کە حکومەت پلانی ستراتیژی هەیە بۆ چارەسەرکردنی سێكتەری کارەبا و پێشخستنی واقیعەکەی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی حکومەت باوەڕی بە گرنگی کەرتی تایبەت و بەشداریکردنی هەیە لە گەشەکردنی کەرتی کارەبا ئابووری عێراق.
     لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە وەزیری کارەبا و ژمارەیەک ڕاوێژکار و وەبەرهێنەری کەرتی تایبەت لە کەرتی کارەبا،بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سێكتەری کارەبا، و گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکان کە حکومەت بەنیازە بە هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت دەستیان پێبکات." بۆ پەرەپێدانی سیستەمی کارەبا و زیادکردنی کارایی تۆڕی کارەبا لە بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردندا.
     سودانی جەختی لەوەش کردەوە، "حکومەت گرنگییەکی زۆر بە دۆسێی کارەبا دەدات، و بڕیارە ئەم کەرتە پەرەپێبدات، کە سەرەڕای خەرجییە گەورەکانی حکومەت زیانی زۆری بەرکەوتووە و بەهۆی ئەمەوە کەرتە ئابوورییە سەرەتاییەکانی وەک پیشەسازی، کشتوکاڵ وەبەرهێنان ئەوانی دیکەش کاریگەرییان لەسەر بووە."
     ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەت باوەڕی بە گرنگی کەرتی تایبەت و هاوبەشی سەرکەوتووی لەگەڵیدا هەیە، هەروەها توانای بەشداریکردنی لە گەشەی ئابووری عێراق، لە کەرتە جیاوازەکانیدا، لەنێویاندا کارەبا"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "حکومەت پلانی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کەرتە و پێشخستنی واقیعەکەی”.