نرخی دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆییدا کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

ئابوری
  • 5-01-2023, 10:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆییدا کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
     نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 156 هەزار و 200 دینارە، هاوکات نرخی کڕینی دۆلار بە 156 هەزار دینارە.
     بانکی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستکاری بکات، بەو پێیەی نرخی کڕینی دۆلارێک لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەکاتێکدا نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان بە (1460) دانرا ) دینار بۆ هەر دۆلارێک، لەکاتێکدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێک.