بەغداد - INA
لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمان ئەمرۆ چوارشەممە، كاریگەرییە سلبییەكانی دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی ڕوونكردەوە و هاوكات هانی كوتلە سیاسییەكان دەدات ڕەزامەندیی خێراتر بكەن و پڕۆژە گرنگەكان پەسەند بكەن.
ئەندامی لیژنەكە سەردی ئەلمحیاوی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: یاسا و چارەسەری جێگرەوە بۆ بودجەی فیدڕاڵی چارەسەری كاتین بۆ بەڕێوەچوونی ژیانی ئابووری لە عێراق، وەك یاسای بەڕێوەبردنی دارایی و داواكارییەكانی تر یان یاسای پشتگیری لەناكاو بۆ ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراك، رونیشیكردەوە: كە یەكێك لەگرنگترین نەرێنییەكان و كاریگەرییەكانی دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە پەكخستنی پەسەندكردنی پڕۆژە نوێیەكانی وەبەرهێنانی حكومەتی نوێ و ژیانی تاكی عێراقیە، ئەمەش دەبێتە هۆی دواكەوتنی گەشەی ئابووری یان گەشەسەندنی شارستانی و بەم شێوەیە كاریگەری نەرێنی ڕوون لەسەر ژیان و گوزەرانی تاكی عێراق و ئەمەش درێژدەبێتەوە بۆ ساڵانی داهاتوو بەهۆی كەڵەكەبوونی پڕۆژە تەواونەكراوەكان و دواكەوتنی جێبەجێكردنیان.
سەردی ئەلمحیاوی هانی هەموو كوتلە سیاسییەكانی دا پەلە بكەن لەپێداگرتنی بودجەی فیدراڵی و پێویستیی گرتن و لەخۆگرتنی پڕۆژە گرنگەكان كەخزمەتی كۆمەڵگاو وڵات بەگشتی دەكەن.
پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە ناردنی بودجەی ساڵی 2023 بۆ پەرلەمان پێویستی بە وردبینی زیاتر هەیە لە باری پابەندبوونە داراییەكان.