دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو گەورە بەرپرسی داعش رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 4-01-2023, 19:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای دژەتیرۆر ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی دوو گەورە بەرپرسی چەتەكانی داعشی ڕاگەیاند.
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەزگای دژەتیرۆر بەهاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش سلێمانی دوو بەرپرسی باڵای چەتەكانی داعشیان دەستگیركرد.
    رونیشیكردەوە: كە ئەوانەی دەستگیركراون بریتین لە: 1 تیرۆریست: ص ع ح، ناسراو (ئەبو سارا، ئەبو محەمەد)، بەرپرسی بەناو كەرتی فەلوجە و 2. تاوانبار: ع ع ح المرعاوی، ناسراو بە (ئەبوو سند)، بەرپرسی بەناو بەرهەمهێنان و گەشەپێدان.