پارێزگاری بانكی ناوەندی ئەو ئاڵنگارییانەی كە ڕووبەڕووی دەسەڵاتی دراوی دەبێتەوە روندەكاتەوە

ئابوری
  • 4-01-2023, 18:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    پارێزگاری بانكی ناوەندی مستەفا غالب مخیف ئەمرۆ چوارشەممە، ئەو تەحەدیاتانەی كەڕووبەڕووی دەسەڵاتی دراوی دەبنەوەو ئەو ڕێوشوێنانەی كەبۆ كاراكردنی سەرپەرشتیكردنی كەرتی بانكەكان بەستراوە رونكردەوە.
    بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پارێزگاری بانكی ناوەندی مستەفا غالب مخیب لەگەڵ ژمارەیەك گەنج كۆبووەوە كە داوای كۆنتڕۆڵكردنی ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلار دەكەن.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: مستەفا غالب ئەو ڕێوشوێنانەی ڕوونكردەوە كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە گیراون لە خستنەڕووی میكانیزمەكانی دارایی بازرگانی بیانی و پەرەپێدانی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی بۆ گواستنەوەی دارایی بۆ ئەو مەبەستانە و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی كاری دارایی و بازرگانی، هەروەها ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی خستەروو لە گەیاندنی دراوی بیانی بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت گەشت بكەن.
    ئاماژەی بەوەشدا: مخیف باسی لە چارەسەركردنی ئەو تەحەدایەی كە ڕووبەڕووی دەسەڵاتی دراوی و ئەو ڕێوشوێنانەی كە بۆ كاراكردنی سەرپەرشتیكردنی كەرتی بانكی نراوە كرد.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: میوانەكان تێگەیشتنیان لەو ڕێوشوێنانە نیشاندا و پشتگیریان لە گرنگی رێكخستنی بازرگانی و خۆدزینەوە لە بەڵگەنامە نادروستەكان كرد.