وەزیری گواستنەوە بریاردەدات بە زیادكردنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێرو نەجەف و سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی بەسرە

ناوخۆ
  • 4-01-2023, 17:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    رەزاق محیبس ئەلسەعداوی وەزیری گواستنەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، بریاریدا بە زیادكردنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و نەجەف و سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی بەسرە بۆ ئاسانكاری گەیشتنی هاندەران بە كەنداو 25 . 
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری گواستنەوە گەشتێكی مەیدانیی لەكۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ئەنجامداو بۆ بینینی بەرەوپێشچوونی كار و سەرپەرشتیكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كەبۆ ڕێبوارانی گواستنەوەی نیشتمانی دابینكراون.
    سەعداوی لەگەڵ گەیشتنیدا لەگەڵ ستافی پێشكەوتووی كۆمپانیاكە كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی میكانیزمەكانی كار كردەوە، بەشێوەیەك كە متمانەی گەشتیارەكان زیاد بكات و ڕەنگدانەوەی سەركەوتنی گەورە لە كاردا بێت.
    وتیشی: وەزارەتی گواستنەوە بەنیازە بەڕووی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا بكاتەوە بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونە پێشكەوتووەكانیان لەبوارە جۆراوجۆرەكانی گواستنەوەدا بەتایبەتی لەبواری ئاسمانیدا.
    وەزیری گواستنەوە بەدواداچوونی بۆ ئامادەكارییەكانی كۆمپانیاكە كرد بۆ سەركەوتنی پاڵەوانێتی كەنداوی 25 لەبەسرە و بریاریدا بە زیادكردنی ژمارەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە ، ئەوە جگە لە گەشتە خشتەكراوەكانی پێشتر و هەروەها گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و نەجەف و سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی بەسرە.