بەغداد - INA
بەیاننامەیەكی هاوبەش لەسەرۆك وەزیرانی عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكانەوە سەبارەت بەبڕیاری تاپۆكردنی خانووی ئێزدیەكان لەشەنگاڵ لەدوایی 47 ساڵ لەبێ بەشكردنیان.
دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامەیەكی هاوبەش لەسەرۆك وەزیرانی عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكانەوە سەبارەت بەبڕیاری تاپۆكردنی خانووی ئێزدیەكان لەشەنگاڵ لەدوایی 47 ساڵ لەبێ بەشكردنیان.
بەهۆی سیاسەتی جیاكاریەوە هەر لەساڵی 1975 وە بۆ نزیكەی چارێك ملیون هاوڵاتی عێراقی ئێزدی لەقەزای شەنگاڵ لەپارێزگای نەیناوا بۆیان نەبوو، خانوو و زەویە نیشتەجێیەكانی خۆیان لەسەر ناوی خۆیان تاپۆ بكەن.
لەرۆژی 12ی كانوونی یەكەمی 2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر مەرسومێك دا سەبارەت بەچارەسەریەكی گشتی و هەمیشەیی بۆ ئێزدیەكانی شەنگاڵ، ئەم مەرسومە تاپۆكردنی زەویە نیشتەجێیەكان و خانووەكان لە11 كۆمەڵگا بۆ خاوەنەكانیان دەگرێتەوە، بریتن لەكۆمەڵگای: خانەسۆر( التأمیم) دووگرێ ( حگین) بۆرەك ( الیرموك) گوهبەل ( الاندلس) زۆراڤا ( العروبە) ودەهۆلا ( القادسیە) لەناحیەی شیمال/ قەزایی شەنگاڵ. و كۆمەڵگاكانی تەل قەسەب ( البعپ) و تەل بەنات ( الولید) لەناحیەی قەیرەوان/ لەقەزایی شەنگاڵ. و كۆمەڵگاكان: تەل عوزێر ( القحگانیە) و سیپا شێخدرا ( الجزیرە) و كەرزرك ( العدنانیە) ناحیەی قەحتانیە/ قەزایی بەعاج/ پارێزگای نەیناوا.
بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران وتی" بڕیاری حكومەتی عێراق سەبارەت بەتاپۆكردنی خانوو وزەویەكانی هاوڵاتیانی ئێزدی عێراقی كەبۆ ماوەی 47 ساڵە لێی بێ بەشكراون بەهۆی سیاسەتی دوورخستنەوەی ستەمكار كەرژێمی دیكتاتۆری پێشوو پەیرەوی كردووە، لەچوار چێوەی هەوڵەكانی روون و ئاشكرای حكومەتی عێراقی دا دێت بۆ لەبەرچاوگرتنی مافی پێكهاتە عێراقییەكان، بەتایبەتی پێكهاتەی ئێزدی لەقەزایی شەنگاڵ لەدەشتی نەیناوا"، جەختی كردەوە كەئەم بڕیارە بەشێوەیەكی جێگیر لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە تەبەنی كراوە، وكار لەسەر دیراسەكردن و پێشكێش كردنی بەراوێژ لەگەڵ لایەنی نەتەوە یەكگرتووەكانی (هابیتات) كراوە.
هەروەها بەڕێز سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە ئەم ئاراستەیە روونە لەناو بەرنامەی حكومەت و ئەو رێبازە ویزاریەی كەپێشكێشمان كردووە، وئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی پێداوە. و یەكێك بووە لەو بڕیارانەی كەدەوڵەتی عێراق تەبەنی كردووە لەگەڵ چەندین بڕیاری دیكەی كەلەئایندەدا ولەچوارچێوەی نەخشەی كارەكانی سەرۆكایەتی وەزیران دا دەردەكرێن، هەموویان لەبەرژەوەندی پاراستنی مافی نەوەكانی پێكهاتەكانی عێراقە و لەئامێزگرتن و دابینكردنی مافەكانیانە لەچوارچێوەی بنەماكانی هاوڵاتییوونی تەواو و دادوەری و یەكسانی".
لەلایەن خۆیەوە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق، وسەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاریكردنی عێراق، خاتوون جنین هینیس بلاسخارت، پێشوازی لەهەنگاوەی یەكلاكەرەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی كرد، كەلەكۆتایی دا بووە هۆی بەرجەستەكردنی ئارامی بۆ هەزارەها ئێزدی سەبارەت بەمافەكانیان لەنیشتەجێبوون و زەوی و موڵكداری". هەروەها وتی: مەرسومەكە دانپێدانێكی فەرمییە بەمافی موڵكداری زەوی و خانووەكان و كۆتایی بەماوەی جیاكاری دەهنێنێت، هیوادارین ببێتە هۆی سوككردنی كێشە و ئازاری ئێزدیەكان و هاندانیان بۆ گەرانەوەی بۆ شەنگاڵ/ نەیناوا".
هەروەها خاتوون مەیمونە محەمەد شەریف بەرێوبەری جێبەجێكار لەرێكخراوی هابیتات ئاماژە بەپشتگیریكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراقی دا بۆ مەرسومەكە كەماوەیەكی زۆرە چاوەرێ دەكرێت بۆ ئەوەی مافی كەمینەی ئێزدی لەشەنگاڵ پێبدرێت"، جەختی كردەوە كەئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ عێراق، كەهەوڵێكی زۆری دەدات بۆ پاراستن وڕێزگرتن لەمافی مرۆڤ لەبواری نیشتەجیێ شایستەوە".
هەروەها وتی" ئێزدیە عێراقییەكان لەشەنگاڵ لەبەر سیاسەتی جیكاری بەردەوام ناڵیوە، بووە هۆی بێ بەشكردنیان لەزەوی و مافی نیشتەجێ و بەڵگەنامەكانی تاپۆكردن.
ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەم هەنگاوە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە هەنگاوێكی هاندەرە، چونكە دەبێتە هۆی گەیشتن بەمافی موڵكداری زەوی بۆ ئەوانەی پاش گوێ خراون لەعێراق، ورێژەی نیشتەجبوون لەشاروچكەكانی شەنگاڵ زیاتر دەكات، بۆ وەرگرتنی مافی موڵكداری زەوی كەبۆ یەكەم جارە بەدەستی دەهێنێن لەماوی 47 ساڵدا.
هەروەها لایەنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان هەر لەساڵی 2018 وە، بەڕێگای تۆماركردنی زیاتر لە 14،500 داواكاری تاپۆكردن رەفتار لەگەڵ مافی زەوی و زار و موڵكەكانی ئێزدیەكان لەشەنگاڵ دەكەن، لەگەڵ دەرخستنی بەڵگەنامەكانی بەكارهێنانی زەویەكان بۆ ئەوەی مافی بەكارهێنانی بۆ ئێزدیەكان بسەلمێنێت، ئەویش بەرێگای بەكارهێنانی تەكنیكی هاوچەرخ و پشتگیریكردنی پرسی موڵكداری ئێزدیەكان.
نەتەوە یەكگرتووەكان بەشێوەیەكی باش لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكان و لیژنە پێكهێنراوە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كاردەكات، بەمەبەستی هاریكاریكردن لەخێراكردنی پرۆسەی تۆماركردنی موڵكەكان و دەرخستنی تاپۆی تەواوی موڵكداری بۆ ئەو خانوویانەی كە ئەم بڕیارە دەیان گرێتەوە.