بەغداد - INA
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕۆژی چوارشەممە، دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردن لەدژی وەزیری دادی ئێستا و بەڕێوەبەری مۆڵەتی ئەمنی لەوەزارەت بۆ خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتی كارەكانیان راگەیاند.
بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بڕیاری بانگهێشتكردن لەلایەن دادگای دووەمی كەرخەوە دەرچووە كە شیاوی گوێگرتنە لە كەیسەكانی نەزاهە، بۆ ڕۆڵیان لە ڕێگریكردن لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگا لە دۆسییەی پەیوەست بە پێدانی خۆراك بە زیندانیان و دەستگیركراوان، و خۆ بەدوورگرتن لە دابینكردنی تیمی دەستەی نەزاهە لەگەڵ بەڵگەنامە داواكراوەكان.
ئاشكراشیكرد: دادگای ناوبراو فەرمانی بانگهێشتكردنی دەركرد لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 329ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969.