سەرۆك كۆمار جەخت لە پێویستی لابردنی سیمای سەربازی لەشارەكان و هەڵگرتنی بلۆكی كۆنكریتی دەكاتەوە

سیاسی
  • 4-01-2023, 15:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە جەختی لەسەر پێویستی لابردنی سیمای سەربازی لەشارەكان و هەڵگرتنەوەی بلۆكی كۆنكریتی كردەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمرۆ چوارشەممە لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی.
     ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە سەر لە دۆخی ئەمنی و گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری بۆ بەدیهێنانی ئۆقرەیی و سەلامەتی هاووڵاتیان و پاڵپشتیكردنی پێشكەوتنە ئابوورییەكانی وڵات.
    هاوكات سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە كە سەقامگیری ئەمنی بە شێوەیەكی كاریگەر رۆڵی دەبێت لە هاندانی وەبەرهێنانی پێویست بۆ پەرەپێدانی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەتی كار و بەدیهێنانی مافی ڕەوای هاوڵاتیان لە خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستەدا. 
     هەروەها سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی كاركردن بۆ لابردنی سیمای سەربازی لە شارەكان و ئەو بلۆكە كۆنكرێتییانەی كە كاریگەری لەسەر ڕۆیشتنی جموجۆڵی هاووڵاتیان هەیە و هەروەها زیانیش بە تێڕوانینی گشتی دەگەیەنێت.