وەزیری ناوخۆ فەرمانیدا بە دەستگیركردنی هەر كەسێك كە پابەندی یاسا نەبێت لەكاتی تێپەڕبوون بەخاڵەكانی پشكنیندا

ئەمنی
  • 4-01-2023, 15:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عەبدولئەمیر ئەلشەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، فەرمانیدا بە دەستگیركردنی هەر كەسێك كرد كە لەكاتی تێپەڕبوون بە بازگەكاندا پابەندی یاسا نەبێت.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: 
    عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی فەرماندەیی پۆلیسی رەسافەی كرد و باسی لە گرنگترین ئەركەكان كرا كە بەفەرماندەی ئەو ئەنجام دراوە، ئاماژەی بەوەشدا: كۆبونەوەیەك بەئامادەبوونی بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس و فەرماندەی پۆلیسی رەسافە و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكان لە فەرماندەیی بەڕێوەچوو.
    ئەلشەمری جەختی لە هەوڵی بەرەنگاربونەوەی تاوان بەهەموو شێوەكانییەوە و جێبەجێكردنی یاسا بەسەر هەموواندا بەبێ جیاوازی كردەوە، تەئكیدیشیكردەوە: كە ئەفسەر دەبێت ببێتە سومبلێك بۆ ئەوانی تر و ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لەكاری ئەمنی و خزمەتگوزاریدا ببینێت.
    ئاشكراشیكرد: پێویستە هەر كەسێك كە لەكاتی رۆشتنی بە خاڵی پشكنیندا پابەند نەبێت بە یاساوە دەستگیربكرێت، جەختیشی لە پێویستی جێبەجێكردنی خاڵەكانی مەنهاجی حكومی كردەوەو پەڕاوی ئەمنی لە ناوەندەكانی شار ڕادەستی هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ بكرێت.