سەرۆك كۆمار جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران دەكاتەوە

سیاسی
  • 4-01-2023, 15:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە محەمەد سادق كازم باڵیۆزی ئێران لە عێراق.
    ئاشكاشیكرد: لە میانی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا، هەروەها جەختیانكردەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی بنیاتنەری هەردوولا لە بواری جۆراوجۆر لە پێناو هێنانەدی خواستەكانی هەردوو وڵات و گەلی دراوسێ بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی.
    رونیشیكردەوە: هەر لە دیدارەكەدا باڵیۆز محەمەد سدیق كازم جەختیكردەوە لەسەر سوربونی كۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بە هاریكاریی هاوبەش لەگەڵ عێراق و خواستی ئەو وڵاتە بۆ باشتركردنی ئاستی پەیوەندیی دووقۆڵیی لە هەموو ئاستەكاندا بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەر دوو وڵاتی دۆست بكات.