دادگای فیدڕاڵی: پێشێلكردنی دەستوور لەهەر ماددەیەكدا كە بەرپرسیارێتی كەسیی سەرپێچیكار دەگرێتەوە

سیاسی
  • 4-01-2023, 14:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتیكردەوە: كە پێشێلكردنی دەستوور لە هەر دەقێكدا بەرپرسیارێتی كەسیی سەرپێچیكار دەگرێتەوە.
    دادگا لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: جێبەجێنەكردنی بەندەكانی دەستوور بەپێی هەر یەكێك لە بڕگەكانی بەرپرسیارێتی شەخسی بۆ ئەو كەسەی دیاریكردووە، ئاماژە بەوەشكرد: نابێت ئەو پۆستە ببێتە پارێزەری ئەوانەی سەرپێچی دەستور یان یاسا دەكەن.
    رونیشیكردەوە: ئەگەرنا سیستمی سیاسی لە دەوڵەتدا لە سیستەمێكی دیموكراتییەوە دەگوێزرێتەوە، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و لەبەرچاوگرتنی سەروەری یاسا و خەڵك وەك سەرچاوە و شەرعییەتی دەسەڵاتەكان، بۆ ڕژێمێكی دەسەڵاتخواز لەسەر بنەمای دەسەڵاتخوازی و بەفیڕۆدانی هەموو ماف و ئازادییەكان و بەهەدەردانی كەرامەتی هاووڵاتی و بەپێچەوانەی هەموو بنەماكانی سوێندی دەستووری كە لەماددەی (50) ی دەستووردا دیاریكراوە.