لیژنەی ئەمنی كەنداو25 ئامادەیی خۆی بۆ كردنەوەی پاڵەوانێتییەكە ڕادەگەیەنێت

وەرزش
  • 4-01-2023, 12:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی لیژنەی ئەمنی پاڵەوانێتی كەنداو 25 غالب زاملی تەئكیدیكردەوە كەئامادەكارییەكان بەردەوامە سەبارەت بەبواری ئەمنی بۆ دەستپێكردنی پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتی كەنداو كە ڕۆژی هەینی داهاتوو لەشاری بەسرە میوانداری دەكرێت.
     زاملی ئەمرۆ چوارشەممە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ ئەم خولە ڕوون و بەردەوامن، بەتایبەتی لەڕووی ئەمنییەوە، وەك كۆبوونەوەیەكی هاوبەش كرا لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەسرە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی پۆلیس ، و باقی دەزگا ئەمنییەكانی تر بەرپرسن لەئاسایشی یاریگاكان بەئامادەبوونی لیژنەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كەلیژنەی هاوبەشن لەگەڵ لیژنەكانی كەنداودا.
    وتیشی: ئەمە بووە هۆی ئەوەی كە هاوكارییەكی ئاست بەرز بكرێت كە میكانیزمی كەسایەتی و هەوادارانی بۆ بەسرە لەخۆگرتبوو، جگە لە گەیشتنی تیمەكانی بەشدار لەخولەكەدا.
    زاملی ئەوەشی وت: ئەو ئامادەكاریانە بەتەواوی ئەنجام دراوە، جگە لەو لیژنە هەماهەنگییانەی كە تا ئێستا كار دەكەن و بەردەوام ئەم خولە بە شێوەیەكی شایستە و بە جۆرێك ناوبانگی عێراق و ناوبانگی بەسرە نیشان دەدەن.
    ئاماژەی بەوەشدا: هاوكارییەكی گەورە لەلایەن پارێزگاری بەسرەوە ئەسعەد ئەلعیدانی هەیە جگە لەئامادەبونی بەردەوامی وەزیری وەرزش و لاوان و بەدواداچوونی بۆ هەموو ئامادەكارییەكان بۆ پاڵەوانێتییەكە.
    رونیشیكردەوە: هەوڵەكان بەردەوامن بۆ سەركەوتن بۆ ئەم ڕووداوە مێژووییە كە پەیامێكە بۆ جیهان و وڵاتانی كەنداو كە عێراق توانای میوانداریكردنی پاڵەوانیەتی و باوەشی بۆ براكانی هەیە و عێراق بە هەوڵی رۆڵەكانی سەلامەت و سەرفرازە.