دەزگای هەواڵگری دوو تیرۆریست لەنەینەوا دەستگیردەكات

ئەمنی
  • 4-01-2023, 12:21
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لەپارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە میانەی بەدواداچوون بۆ چەكدارانی چەتەكانی داعش بۆ سزادانیان، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لەوەزارەتی ناوخۆ دوو تیرۆریستی داواكراوی دەستگیركردووە بەپێی بڕگەی مادەی (4/ تیرۆر).
    ئاشكراشیكرد: یەكێك لەوان لە بڵاوكراوەیەكی سەر بە چەتە تاوانبارەكان دەركەوت دوای ئەوەی دەستیان گرت بەسەر یەكێك لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی هێزە ئەمنییەكاندا لە یەكێك لە شەڕەكاندا لە كاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنیدا، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژیان گیراوەتەبەر.