بەسرە - INA - حسێن عەممار
شاندی یەكەم هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوەیت ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتە فڕۆكەخانەی بەسرە، بە سەرۆكایەتی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی كوەیت جەمال ئەلعەتیبی بۆ بەشداریكردن لە "كەنداوی 25" كە لە 6 بۆ 19ی كانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت.
ئەلئەزرق لەگەڵ قەتەر و بەحرەین و ئیمارات لەگروپی دووەمدان كەیاریەكانیان لەیاریگای مینای ئۆڵمپی ئەنجام دەدرێت.