بەغداد - INA
چالاكییەكانی یەكەمین كۆنفرانسی زانستی بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ڕابەرانی سەركەوتن بە بەشداریی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەستیپێكرد.
لە كۆنفرانسەكەدا زیاتر لە 48 توێژینەوە لە وڵاتانی عەرەبی و بیانی بەشدارییان كردووە، جگە لە بەشداریی شاندی فەرمی.
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نەعیم عەبودی لە وتەیەكیدا لەمیانەی كۆنفرانسەدا كە لەلایەن سەرۆكی زانكۆی بەغدا مونیر ئەلسەعدی پێشكەشكرا و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: یەكەمین كۆنفرانسی زانستی كە لەلایەن دەستەی حەشدی شەعبی بە هاوكاری زانكۆكانی بەغدا و زانكۆی پیرۆزی كەربەلا، بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ڕابەرانی سەركەوتنەوە رێكخراوە.
وتیشی: عێراقییەكان قارەمانێتییەكی دیاریان لەگەڵ سەركردەكانی سەركەوتن لە شەڕی دژی تیرۆر نووسیوە و دەبێت قارەمانێتییەكەیان بۆ نەوەی داهاتوو بە دادپەروانە بگوازرێتەوە، و جەختیشی كردەوە: پێویستە ئەوپەڕی هەوڵەكان بخرێتەروو و قارەمانێتییان بۆ نەوەكان دیاری بكرێت.