سیدسیستانی : پێویستە موسوڵمانان وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەگشتی لەگەڵ گەلی ئەفغانستاندا بوەستن

ناوخۆ
  • 3-01-2023, 20:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    مەڕجەعی باڵا سەید علی سیستانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێداگری کرد لەسەر گرنگی ئەوەی کە پێویستە موسوڵمانان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەگەڵ گەلی ئەفغانستاندابن.
    نووسینگەی مەڕجەعی باڵا لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی 
    ڕێزدار ئایەتوڵڵا سەید سیستانی ( سایەی بەردەوام بێت) پێشوازیکرد لە شاندێکی زانایانی شیعەی ئەفغانستان ، ڕوونیشی کردەوەکەسەرۆکی شاندەکە ڕاپۆرتێکی دەربارەی بارودۆخی ئەفغانستان پێشکەش کرد.
    سەیدسیستانی لەناخەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی بۆ ئەوکارەسات و ئێش وئازارەی کەلەم چەند دەیەی دوایییدا تووشی گەلی ئەفغانستان بووە، بەتایبەتی ئافرەتانی ئەفغانستان کە دووچاری ستەم بوون.
    سەیدسیستانی پێداگری لەوەکردکە پێویستە 
    سەرجەم موسوڵمانان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی 
    گەلی ئەفغانستانی ستەمدیدە بەجێنەهێڵن و یارمەتی پێشکەش بکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی ، جەختیشی لەوەکردەوەکە زۆرگرنگە یەکڕیزی و هاوکاری نیشتیمانی وپتەوەی ڕیزەکان بپارێزرێت و پابەندیش بین بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی ئەفغانستان.
    هەروەها سیدسیستانی ئەنجومەنی زانایانی شیعەی لەئەفغانستان بانگهێشت کرد بۆ خۆبەدوورگرتن لە توندوتیژی لەمامەڵەکردن لەگەڵ حوکمڕانانی ئێستای ئەفغانستان، هەروەها ئاڕاستەی کردن بەرەو کۆششکردن بۆبەدەستهێنانی مافەکانی گەلی مەزنی ئەفغانستان.