دەستەی دەسپاکی 4 ملیاری دیکە لەپارەدزراوەکانی دزی سەدە دەگەڕێنێتەوە

ئابوری
  • 3-01-2023, 18:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی دەستەی دەسپاکی حەیدەرحەنون ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 4 ملیاردیناری دیکە لە پارەدزراوەکانی ناسراوبەدزی سەدەی گەڕاندووەتەوە.
    حنون لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کە 4 ملیار دیناری دیکە لەوپارانە لەدەست تۆمەتبارێک گەڕێنراونەتەوە . وتیشی کە پارەکە بەخۆی 17 ملیاردینارە کەلەلای ئەم تۆمەتبارەیە وبەشێکە لەتێکڕای پارەی دزی سەدە.
    وتیشی لەم چەندڕۆژەی داهاتوودا عێڕاق 80 ملیۆن دیناری لەئەمەریکا بۆدەگێڕدرێتەوە کە بەشێکەلەوپارانەی کە ڕژێمی پێشووترڕەوانەیانی کردبوو.