ئەعڕەجی جەخت دەکاتەوەسەر وشککردنی سەرچاوەکانی داراییکردن و ڕاگەیاندن لەلای تیرۆریستان

سیاسی
  • 3-01-2023, 18:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قەسم ئەعڕەجی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێداگری کرد لەسەر گرنگی وشککردنی سەرچاوەکانی دارایی و ڕاگەیاندن لەلای تیرۆریستان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی نەتەوەیی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکردلە باڵیۆزی هۆڵەندا لە بەغداد هاتنزساندای ، لەدیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان وهاوکاری نێوان هەردوولاکرا.
    ئەعڕەجی هەڵوێستی عێڕاقی خستەڕوو لە مکووڕبوون لە سەر پەڕەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردوولا بەتایبەتی ئەووڵاتانەی کە شانبەشانی عێڕاق دژبەتیرۆریستان وەستانەوە، ڕوونیشی کردەوەکە کەمپی هۆل تاهەنووکە مەترسیە بۆ ناوچەکەوبۆ هەمووجیهان.
    لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی هۆڵەندا ئاماژەی کرد بەوەی کە سەقامگیری عێڕاق مانای سەقامگیری هەموو ناوچەکە دەگەیەنێت، ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆهاوکاری زیاترلەبواری گۆڕینەوەی زانیاری وپشتیوانیکردنی هێزەکانی عێڕاق لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.