سەرۆک کۆمار : بەرنامەی وەزاری جەخت دەکاتەوەسەر ئەوبابەتانەی پەیوەستن بەهاووڵاتیانەوە

سیاسی
  • 3-01-2023, 16:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردوەلەوەی کە بەرنامەی وەزاری حکومەت گرنگی بەومەسەلانە دەدات کە پەیوەندیان بەبژێوی ژیانی هاووڵاتیانەوەهەیە.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە پارێزگای سڵاح الدین اسماعیل وشاندی یاوەری ، لەدیدارەکەدا باس لەدۆخی گشتی پارێزگاکە کرا بەتایبەتی لایەنی خزمەتگوزاری بژێوی خەڵک ولایەنی ئەمنی.
    سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە گرنگە لایەنی ئەمنی دابین بکرێت بۆ پارێزگاکە.
    جەختیشی لەوەکردەوەکە بەرنامەوەزاریەکە
    گرنگی بەولایەنانە دەدات کە نزیکن لەژیانی خەڵکیەوە لەڕووی بژێوی و خزمەتگوزاریەوە.
    لەلایەن خۆشیەوە هلوب پوختەیەکی دەربارەی پەڕەسەندنە ئەرێنیەکانی پارێزگای سەڵاحەدین پێشکەش کرد وئاستەنگەکانیشی خستەڕوو کە بەرەنگاری پڕۆسەکانی پێشخستنی پارێزگاکە دەبنەوە لەڕووی خزمەتگوزاریەوە.