بەغداد/ INA نەساڕ حاجی
لێژنەی یاسایی پەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 170 یاسا چاوەڕوانی
دەنگدان دەکات لەم خولەی پەرلەماندا.
ئەندامی لێژنەی یاسایی ئومێد احمد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کە لێژنەکانی پەرلەمان لەم کاتەدا گفتوگۆدەربارەی 170 یاسادەکەن کەلەخولەکانی پێشوودا دەنگدانیان بۆنەکراوە، ئاماژەشی بەوەکردکە لێژنەکان بەنیازن ئەویاسایانە تێپەڕێنن کە پەیوەندیان بە ژیانی هاووڵاتیانەوەهەیە، لەوانە یاسای ڕاژەی شارستانی و یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی ، وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران هیوادارەکە حکومەت یاسای بودجە لەسەرەتای وەرزی یاساڕێژیدا ڕەوانە بکات.