پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ : هەنگاوەکانی سودانی لەنەهێشتنی گەندەڵی بوێرانەن

سیاسی
  • 3-01-2023, 15:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    پەرلەمانتاری سەربەخۆ مستەفا جبار سند ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکەهەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بوێرانەن و کێشەی دزی سەدەش تاهەنووکە دانەخراوە.
    سند بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە هەنگاوەکانی سودانی لە بەرەنگاربوونەوە بوێرانەو بێوێنەیە.
    وتیشی کەناتوانین لەبواری گەندەڵیدا بگەینە پلەی سفر یان قۆناغی کۆتایی چونکە گەندەڵی بەردەوامی هەیە و دزی سەدەش بەتەواوەتی
    کۆتایی نەهاتووە و سێ لایەن بەشداریان تیادا کردووە و یەک لایەنیان دەسگیرکراون ، جگەلەوەش 300 ملیاردینار لەوپارەیە گەڕێنراوەتەوە کە کۆگشتی دەکاتە یەک ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە زەوی و خانووبەرەش لە ناو پڕۆسەی دزینی سەدەداهەن کە نرخیان دەگاتە نزیکەی 500 ملیاردینار و پشکی کۆمپانیاشی تیادایە بە بڕی 300 ملیار دینار.
    شایانی باسە کە سودانی فەرمانی دا بەدەستەی دەسپاکی کە پەیڕەوکردنی میکانیزمی نائاسایی بۆبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی پارەوموڵکی گشتی.