بەغداد/ INA وسام مەلا
بانکی ناوەندی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە چەنددەسپێشخەریەکی پێشکەش بەدەوڵەت کردوو لە قەیرانەکانی پێشوودا و پاڵپشتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و پیشەسازی کردووە لەماوەکانی پێشوودا.
ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی ئیحسان شمڕان یاسری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی پاش ساڵی 2014 ئەرکی بانکی ناوەندی بەرەو لایەنی گەشەیی هەنگاوی نا ئەویش لەبەر هێرشەکانی داعش بۆسەرناوچەکانی عێڕاق ، جگەلەوەش گرفتی دارایی سەری هەڵدا لەبەر نزمبوونەوەی نرخی نەوت ، لەم کاەدا بانکی ناوەندی دەستی کرد بە دابینکردنی نەختینە بۆ مووچەی فەرمانبەران، وتیشی کە بانکی ناوەندی دەسپێشخەریەکی لەساڵی 2015 ڕاگەیاند
بۆ پاڵپشتکردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ وپیشەسازی و زەوی وزار وسنووقی نیشتەجێکردن .
جگەلەوەش بانکی ناوەندی دەسپێشخەری تواناسازی ڕاگەیاند بە نەختینەکانی دەزگاکانی
دارایی وبانکی ، کە توانای بەخشی بەدەوڵەت بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی موتەنەبی و شیاندنەوەی ماڵی بەساڵاچوان و نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان کە لەلایەن داعشەکانەوە داڕمێنرابوون.