بەغداد/ INA
وەزیری دارایی تەیف سامی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا باسیان لە هاوکاری دارایی و ئابووری نێوان هەردوو وڵات کرد.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند کە وەزیری دارایی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە باڵیۆزی هۆڵەندا لەعێڕاق یوهانیس لیندبرت بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی دەرەوە.
تەیف سامی لە میانەی دیدارەکەدا وتی کە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ وڵاتی هۆڵەندا پتەوەو بەردەوامیشی هەیە بەتایبەتی لەبواری داراییدا ، ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە ئەوپەیوەندیانە گرنگیان پێبدرێت و پەڕەیان پێبدرێت کە بەبەرژەوەندی هەردوولابشکێتەوە.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی هۆڵەندا هیوای خواست کەئەوپەیوەندیانە توندوتۆڵتربکرێن بەتایبەتی لەبواری دارایی ونەختینەیی و پڕۆژەکانی گەشەسەندن.