خەزعەلی: پەیمان بە شەهیدانی سەرکەوتن دەدەین کەلەسەرپەیڕەوکردنی ڕێگاکەیان بەردەوام بین

سیاسی
  • 3-01-2023, 10:39
  • +A -A

     بەغداد/ INA
    ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی یادی سەرکەوتن ئاڕاستەکرد.
    خەزعەلی لە مەڕاسیمێکدا کەبۆ یادی سێساڵەی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتن سازدرا 
    کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی کاتی ئەوەهاتووەکە هۆکارەکانی ئەو تاوانەی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتنی لێکەوتەوە ئاشکرابکرێن.
    وتیشی پەیمان دەدەین کەبەردەوام بین لەسەر
    ڕێگای ئەوسەرکردانە و هەروەها پەیمانیش دەدەین بە گەلەکەمان کەلەئاستی خواستەکانیان بین بۆ بونیادنانی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ودابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان و جەختیشی لەوەکردەوە کە خوێنی شەهیدانمان هەمیشە چرایەکە ڕێگای سەرکەوتنمان بۆڕۆشن دەکاتەوە.