سەرۆکی دەستەی دەسپاکی بۆ چڕکردنەوەی لێکۆڵینەوەکان و لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران ڕانمایی دەردەکات

ناوخۆ
  • 3-01-2023, 10:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی حەیدەر حەنون ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەلەوەی کە پێویستە ئاستی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتیەکان بەرزتر بکرێتەوە.
    حەنون لە میانەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەغداد لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جەگ دژبە گەندەڵی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاڵۆزترە، لەهەمان کاتیشدا هانی فەرمانبەرانی لێکۆڵینەوەی دا کەکۆششەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ لێپێچینەوەلەوانەی کە دەست بۆ ماڵ وموڵکی گشتی دەبەن.
    وتیشی کاری چاودێریکردن لەچەندڕوویەکەوە گرنگە لەوانە بۆنموونە ڕاماڵکردنی لەمپەرو ئاستەنگەکانی هەمبەربە پڕۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان.
    هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکی لێکۆڵینەوە پێویستە بەگوێرەی یاساو بەسەرپەرشتی دادگاکان بەڕێوەبچێت.
    ئەمەو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە جەختیان لەوەکردەوەکە پێویستیان بەکارمەندی دیکەهەیە ئەویش لەبەرزۆربوونی ئەومامەڵانەی دێنە بەردەستیان، ئاماژەشیان کرد بە گرنگی بەخشینی دەسەڵاتی زیاتر لەهەر پڕۆژەیەکی دی بۆهەمووارکردنەوەی یاسای ژمارە 30 ساڵی 2011ی هەموارکراو.